خولی گەشەپێدانی پەروەردەیی و زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجمان دەستی پێکرد

Pess - UoH
January 7, 2024
Fb Img 1705731231054

ئەمرۆ یەک شەممە، ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١/٧) خولی گەشەپێدانی پەروەردەیی و زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجمان دەستی پێکرد. خولەکە لە لایەن رێکخراوی (سیید فاوندەیشن) و بە ھەماھەنگی لەگەڵ (سەنتەری ھەلی کار)ـی زانکۆمان، ئەنجام دەدرێت و ھەشت ھەفتە دەخایەنێت. ئەم خولە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە لە دایک بووی (٢٠٠٤) بەرەو سەرەوەن.
هەر ئەمڕۆ لە دەستپێکی خولەکەدا، ڕاگری کۆلێجمان بەڕێز (دکتۆر ئاکۆ ابراھیم فقی) و سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش بەڕێز (دکتۆر حەسەن ھاشم عبداللە) بە ناوی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانەوە بە خێرھاتنی ڕێکخراوی سیید فاوندەیشنیان کرد و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خوێندکارە بە شداربووەکانی خولەکە خواست.

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆلێج...

chevron-down