بۆ یەکەمین جار لە مێژووی عێراق ئۆلۆمپیادی وەرزشی زانکۆ و پەیمانگەکان بەڕێوەدەچێت.
بە چاوديرى به‌ڕێز دكتۆر ( ئارام محمد قادر ) وه‌زيرى خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و به سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێز پرۆفيسۆر
( دكتۆر مهاباد كامل عبدالله) سه‌رۆكى زانكۆی هه‌ڵه‌بجه وه به درۆشمى (وه‌رزش؛ ته‌ندروستى و ئارامى پێكه‌وه‌بوونمانه)
زانكۆى هه‌ڵه‌بجه يه‌كه‌مين ئۆلۆمپيادى وه‌رزشى زانكۆ و په‌يمانگه حكومى و تايبه‌ته‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕۆژشه‌مە (20-7-2024) كاتژمێرى ده‌ستپێك: 8:30 شه‌و ده‌ستیپێكرد له كۆلێجى په‌روه‌رده‌ى جه‌سته‌يى و زانسته وه‌رزشييه‌كانى زانكۆى هه‌ڵه‌بجه.
بەئامادەبونی حەمەی حەمە سەعی وەزیری ڕۆشنبیری ولاوان و د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتی کارگێڕی و دارایی و نوێنەری بەڕێز وەزیری خوێندنی باڵا و جێگرانی پارێزگای هەڵەبجەو ژمارەیەکی بەرچاو لەبەرپرسانی حکومی و حزبی دەستیپێکرد.
لەوتەیەکدا ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و سەرپەرشتیاری ئۆڵۆمپیاد، سوپاسی هەریەک لە وەزیری خوێندنی باڵا و هەموو ئەوکەس و لایەنانەى کرد کە هاوکاربون بۆ ئەنجامدانی ئۆڵۆمپیاد، هیواشی خواست ساڵی داهاتو بەشێوەیەکی باشتر و لەزانکۆیەکی تر دوەمین ئۆڵۆمپیاد ئەنجامبدرێت.
سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە د.مهاباد کامل لەوتەیەکدا بەخێرهاتنی هەموو ئامادەبوانی کرد‌و ئاماژەی بەگرنگی وەرزش و کاری پێکەوەیی کرد‌و ئۆڵۆمپیادی بەهەنگاوێکی گرنگی زانکۆی هەڵەبجە وەسفکردو دەستخۆشی لەهەموو هاوکاران و پاڵپشتیکارانی ئەنجامدانی ئۆڵۆمپیادکرد.
دواتر وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان وتەیەکی پێشکەشکردو دەستخۆشی لە وەزیری خوێندنی باڵا کرد کە یارمەتیدەری سەرەکی بوە لە ئەنجامدانی ئۆڵۆمپیاد لەپایتەختی ئاشتی هەرێمی کوردستان. پاشان مەشخەڵی ئۆڵۆمپیاد داگیرساو چالاکیە هونەریەکانی کردنەوەی یەکەمین ئۆڵۆمپیاد دەستیپێکرد، بڕیاروایە ڕۆژانی دواتر چالاکیە جۆراو جۆرەکان دیکەى یەکەمین ئۆڵۆمپیادی وەرزشی لە هەڵەبجە بەردەوام بێت. شایه‌نی باسه له‌م ئۆڵۆمپیاده (١٦) زانکۆ و پەیمانگەی حکومی و ناحکومی تێدا به‌شداره،