ئەمڕۆ ڕێکەوتی ( ١٥/ ٤/ ٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.ئاكۆ ابراهيم فقێ) ڕاگری کۆلێج و بەڕێز (پ.ی.د. حسن هاشم عبدالله) سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش و مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویست و میوانانی بەڕێز سیمپۆزیۆمی ناوخۆیی
(swot) بە ناونیشانی شیکردنەوەی استراتیجی
لەسەر ڕەوشی وەرزش لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ یاریەکانی (تۆپی پێ ، تۆپی بالە، تۆپی باسکە) له هۆڵی (پاڵهوانانی كۆلیجی پهروهردهی جهستهیی و زان وهرزشییهكان) كه له لایهن بهرێز (م.ى.رێنوار جلال عبدالقادر) وەک ڕێکخەری سیمپۆزیۆمهكه بەڕێوەچوو، بۆ هەریەک لە بەڕێزان
م.هونهر محمد رحیم (پسپۆری بهرێوهبردن و رێكخستنی وهرزشی)
م.ی جێگیر عبدالقادر (سهرۆكی لیژنهی ئۆلۆمپی كوردستان -ههڵهبجه)
خبیب محمد فایق (راهێنهری تۆپی باله)
نوێنهر ئەنوەر (راهێنهری تۆپی باسكه)
بهاالدین بكر (یاریزانی تۆپی پێ)
نیاز نجم الدین (رۆژنامه نوسی وهرزشی)
سهرهتا بهرێز (م.هونهر محمد رحیم) پێناسه ووردی لهسهر شیکردنەوەی استراتیجی (swot) لەسەر ڕەوشی وەرزش روون كردهوه و دواتر سەرجەم پانێڵیستە بەڕێزەکان هۆکارەکانی دواکەوتوی و چەق بەستووی وەرزشی پارێزگایان خستەڕوو لە ئەنجامدا تیشک خرایە سەر کێشە و گیروگرفتەکان هەوڵی چارەسەرکردن وەرزشی پارێزگا خرایە ڕوو بەڕێوەبەری سیمپۆزیۆم یاداشتی کۆتایی پێشکەش بەڕاگری کۆلێج كرد وا بڕیارە یاداشت و کۆنوسی کۆتایی بنوسرێت و پێشکەش بە ڕاگەیاندن و لایەنی پەیوەندیدار بکرێت. لە کۆتاییدا بە گفتوگۆ و پرسیاری ئامادەبووان سیمپۆزیۆمهكه کۆتایی هات و بەڕێزان ڕاگری کۆلێج و سەرۆک بەش سوپاسنامهی پێشكهش به پانڵیستهكانی سیمپۆزیۆمیان کرد
مامۆستایەکی کۆلێجمان وەک سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری یانەیەکی وەرزشی لە وڵاتی سعودیە بەشداری پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی دەکات
مامۆستای کۆلێجمان بەڕێز (بەڵێن قادر حمەصاڵح)، سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری یانەی وەرزشی تۆپی سەرمێزی دەربەندیخانە، کە وەک تاکە یانەی هەرێمی کوردستان و نوێنەری یانەکانی عێراق بەشداری لە پاڵەوانییەتی یانەکانی ڕۆژئاوای ئاسیادا کردوە
شایەنی باسە پاڵەوانیەتییەکە بە بەشداری (١٣) یانەی وەرزشی و لە ٣/٢٩ تـــــاوەکو ٢٠٢٤/٤/٢ لە شاری جەدەی وڵاتی سعودیە بەڕێوە دەچێت
هیوای سەرکەوتن بۆ مامۆستای کۆلێجمان و تیمەکەی دەخوازین
زانکۆی هەڵەبجە کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی سیمپۆزیۆمی ناوخۆیی وەرزشی بەناونیشانی شیکردنەوەی (swot) ستراتیجی
لەسەر ڕەوشی وەرزشی پارێزگای هەڵەبجە بۆ یارییەکانی ( تۆپی پێ ،تۆپی بالە ،تۆپی باسکە) له هۆلی (پاڵهوانانی كۆلیج) له كۆلێجی پهروهردهی جهستهیی و زانسته وهرزشیهكان رێكهوتی (15-4-2024) كاتژمێر(10)
بهرێوهبهری سیمپۆزیۆم: م.ی. رێنوار جلال عبدالقادر
م.ی. هونهر محمد رحیم (پسپۆری بهرێوهبردن و رێكخستنی وهرزشی)
:میوانداری بهرێزان
م.ی جێگیر عبدالقادر (سهرۆكی لیژنهی ئۆلۆمپی كوردستان -ههڵهبجه)
خبیب محمد فایق (راهێنهری تۆپی باله)
نوێنهر انور (راهێنهری تۆپی باسكه)
یهاالدین بكر (یاریزانی تۆپی پێ)
(نیاز نجم الدین (رۆژنامه نوسی وهرزشی
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە( ٦\٣ \٢٠٢٤ )، بەئامادەبوونی بەڕێز پڕۆفیسۆر د.مهاباد کامل عبداللە سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجەو ژمارەیەک لە ڕاگرو سەرۆک بەش و بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیەکانی زانکۆو ڕۆشنبیران، هۆڵی (پاڵەوانانی کۆلێج)ی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستەو زانستەوەرزشیەکان کرایەوە. لەدوای ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان، بەڕێز (د.ئاکۆ ئیبراهیم فقی ) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان لەوتەیەکدا سوپاسی سەرۆکی زانکۆی کرد کە هاوکارو یارمەتیدەربووە لە کردنەوەی هۆڵەکەدا، ئاماژەی بە چالاکیە ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانی کۆلێج کرد، باسی لەوەکرد کۆلێج خاوەنی چەندین پاڵەوانی نێو دەوڵەتی و ناوخۆییەو بەوهۆیەوە ئەو هۆڵەش ناونراوە (هۆڵی پاڵەوانانی کۆلێج). پاشان لەڕێگەی داتاشۆوە بەشێک لە کارو چالاکیەکانی کۆلێج نمایشکرا. دواتر (م.باوەڕ محمد)، هەنگاوەکانی بەرەوپێشچونی زانکۆو و بەتایبەت کۆلێجی پەرەوەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکانی خستەڕوو. لەکۆتایی مەڕاسیمەکەدا بەڕێز سەرۆکی زانکۆ ڕێزلێنانی بەخشی بە دەستەی بەشی پەروەردەی وەرزش، بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی چوارەم لە پڕۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندیە نێودەوڵەتیەکان لەسەر ئاستی بەشە زانستیەکانی زانکۆمان.
سەرلەبەیانی ڕۆژی شەممە شاندێکی زانکۆی هەڵەبجە بە نوێنەرایەتی بەڕێز د. ئاکۆ ئیبراھیم فەقێ مەحموود، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان و کۆمەڵێک بەڕێوەبەرو لێپرسراوی دیکەی زانکۆی هەڵەبجە سەردانی سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستانیان کرد
شاندەکە لەلایەن بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر حامید قادرزادە سەرۆکی زانکۆی کوردستان، بەڕێز د. حبیب سولەیمانی بەڕێوەبەری پەیوەندیەکان، د.خالید احمدزادە، یاریدەدەری سەرۆک بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی د. محمد مەلەکی بەڕێوەبەری چالاکیەکان، پێشوازیان لێکرا.
سەرۆکی زانکۆی کوردستان خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە ئاستی زانستی و ئەکادیمی هەردوو زانکۆ هەمیشە لە پەرەسندندایە و گەشتوەتە ئەو ڕادەیەی ژمارەیەکی زۆری خوێندکاری زانکۆی هەڵەبجە بڕۆنە زانکۆی کوردستان و کۆمەڵێک چالاکی وەرزشی نێودەوڵەتی پێکەوە ئەنجام بدەن
لای خۆشیەوە بەڕێز د. ئاکۆ ئیبراھیم فەقێ مەحموود ، نوێنەری زانکۆی هەڵەبجە، بە ناوی سەرۆک و ئەندامانی ئەنجومەنی زانکۆی هەڵەبجەوە سوپاسگوزاری خۆی دەربڕی سەبارەت بەو میوانداریە گەرمەی کە زانکۆی کوردستان لە زانکۆی هەڵەبجەی کردووە. وە هیوای خواست کە زانکۆی هەڵەبجە قەرەبووی ئەم میواندۆستیەی زانکۆی کوردستان بکاتەوەو پەیوەندیەکانیان هەمیشە لەپەرەسندندابن.
دواتر یاداشتنامەی لێکتێگەشتنی نیوان هەردوو زانکۆ بە سەرۆکایەتی پرۆفیسۆر دکتۆر قادریان و پڕۆفیسۆر دکتۆر مهاباد کامیل عبداللە بە نوێنەری د. ئاکۆ ئیبراھیم فەقێ مەحموود نوێکرایەوەو واژوو کرا.
لە خاڵە گرنگەکانی یاداشتنامەکە بریتین لە ئەمجامدانی چالاکی ئەکادیمی و زانستی هاوبەش لە شیوەی کۆنفراس و وێرکشۆپ و سمپزیۆمی نێودەوڵەتی و ئەنجاندانی توێژینەوەی هاوبەش
ئەم بۆنەی نوێکردنەوەیە لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشی زانکۆی کوردستان و زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی ٥ بەردەوام بوو، چەندین چالاکی وەرزشی تێدا ئەنجام درا
بە مەبەستی زیاتر پەرەپێدان بە لایەنی زانستی و نێوەدەوڵەتی کردنی زانکۆی هەڵەبجە و پەتەو کردنی پەیوەندیە نێودەولەتیەکان، لە شاری سنەی سەر بە پارێزگای کوردستانی ئێران یەکەمین، یەکەمین فێستیڤاڵی وەرزشی لە نێوان هەردوو زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی کوردستانی شاری سنە لە رێکەوتی (٢٠-٢٠٢٤/٢/٢٤) لە زانکۆی کوردستان بەرێوەچوو. کە تێدا چەندین چالاکی وەرزشی وەک یاریەکانی فوتساڵ، تۆپی بالە، تێنسی سەرمێز، بتمینتۆن ئەنجامدرا. لەو یاریانەدا خوێندکاران و مامۆستایانی هەردوو زانکۆ بەشدار بوون. و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکە ڕاگری کۆلێج خەڵاتی ڕێزلێنانی زانکۆی هەڵەبجەی پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی کوردستان و یاردیدەرەکانی کرد
شاندەکەی زانکۆی هەڵەبجە پێکهاتبوون لە بەڕێزان د. ئاکۆ ئیبراھیم فەقێ مەحمود، ڕاگری کۆلێژی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشیەکان، د. هێرش حمە ئەمین فەقێ مەحمود، بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوە، م. ڕاستی ئەیوب حمە سەعید، بەڕێوەبەری پەیوەندیە ئەکادیمیە نێودەوڵەتیەکان، م. پێشڕەو ئەحمەد عبداللە ، بەڕێوەبەری دڵنیایی جۆریی، م. باوەڕ محمد فەرەج. بەرپرسی ئۆفیسی ڕیزبەندیە نیودەوڵەتیەکان، م. نوسەیبە فریح عبدالقادر، بەڕێوەبەری سەرچاوە مرۆییەکان, م. ژینۆ نزار احمد، بەڕێوەبەری کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ.
شاندەکەی زانکۆی هەڵەبجە لەگەڵ بەڕێز پڕۆفیسۆر دکتۆر حبیب سولەیمانی، بەڕێوەبەری پەیوەندیەکانی زانکۆی کوردستان کۆبونەوەو باسیان لە چەندین تەوەر گرنگ کرد.
لە میانەی کۆبونەوەکەدا، ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش لەنێوان ستافی هەردوو زانکۆ بەمەرجی بڵاوکردنەوە لە جۆرناڵە نوانە کراوەکانی سکۆپەس کرا کە سودی زۆری دەبێت بۆ زانکۆی هەڵەبجە بە ئامانجی تۆمارکردنی زانکۆمان لە سایماگۆ لەم ساڵی خوێندندا.
تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکە بریتی بوون لە سود وەرگرتن لە سیستمی ئەلیکترۆنی زانکۆی کوردستان بەمەبەستی بەردەستخستنی ژمارەیەکی زۆری توێژینەوە بۆ ستافی زانکۆی هەڵەبجە.
دواتر سەردانی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی کوردستان کراو بەشە جیاجیاکانی کتێبخانەکە بەسەرکرانەوە و لە کۆتاییدا ژمارەیەک کتێب بە زانکۆی هەڵەبجە بەخشران.
ئەم کۆبونەوەیە لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشی زانکۆی کوردستان و زانکۆی هەڵەبجە بەڕێوەچوو کە بۆ ماوەی ٥ رۆژ بەردەوام بوو، چەندین چالاکی وەرزشی بەڕێوەچوو
ڕۆژی چوارشەممە ٢٤/١/٢٠٢٤ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە بەشداربووانی پڕۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدرا، كه چهند مامۆستاێكی كۆلێجی پهروهردهی جهستهیی و زانسته وهرزشیهكان تێدا بهشدار بوون به بڵاوكردنهوهی توێژینهوه له گۆڤاره بهناوبانگهكان. لەسەرەتای مەڕاسیمەکەدا (پڕۆفیسۆر د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتەیەکی پێشکەشکرد، و سوپاسی توێژەرانی کرد لە پای بەشداریکردنی چالاکانەیان لە توێژینەوەکاندا و چالاکترین بەشە زانستییەکانی ناو پڕۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان خەڵاتکران، کە زۆرترین ستافیان بەشدارییان لە پڕۆژەکەدا کردبوو و زۆرترین خاڵیان بە پێی مەرجەکانی پڕۆژەکە کۆکردبویهوه و كۆلێجی پهروهردهی جهستهیی و زانسته وهرزشیهكان بهم ریزبهندیهی لای خوارەوه و بهشدار بوون و توێژینەوەکانیان کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاستی زانکۆ لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
م.ی.هيوا احمد رحیم به چوار توێژینهوه
م.ی.دارا لطیف سیف الدین به دوو توێژینهوه
م.دهشنێ انور كریم به دوو توێژینهوه
م.ی.سهیوان سیروان محمد به دوو توێژینهوه
پ.ی.حسن هاشم عبدالله به یهك توێژینهوه
م.صلاح محمود عمر به یهك توێژینهوه
م.بهڵێن قادر حمهصالح به یهك توێژینهوه
ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١/١٧)، لە هۆڵی سیمیناری کۆلێجمان وۆرک شۆپێکی ناوخۆیی بە ناونیشانی (بەکارهێنانی ڕێکاری نوێی زانستی لە نوسینی توێژینەوەدا)، لە لایەن هەرسێ مامۆستای کۆلێجمان بەڕێزان:
١-م.ی ماکوان جەبار علی، ڕێکخەری وۆرک شۆپ.
٢- م.ی دارا لطیف سیفدالین، پێشکەش کار و
٣- م. بەڵێن قادر حمەصاڵح، ئەنجامدرا.
هیوای سەرکەووتن بۆ بەڕێزیان دەخوازین و هەمیشە سەرکەوتووبن.
لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆلێج….
مامۆستایەکی کولێجی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکان، لە تاقیکردنەوەی ناوبژیوانی بۆ خولی نایابی کوردستان سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١/١٦)، مامۆستای کۆلێجمان بەڕێز (هەرێم عبدالقادر)، توانی لە تاقیکردنەوەی تێستی (کۆپەر)دا، سەرکەووتن بەدەست بهێنێت وەک یەکێک لە ناوبژیوانانی تۆپی پێی خولی نایابی هەرێمی کوردستان.
پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.
لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆلێج….
ئەمرۆ یەک شەممە، ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١/٧) خولی گەشەپێدانی پەروەردەیی و زانستی بۆ خوێندکارانی قۆناغی یەکەمی کۆلێجمان دەستی پێکرد. خولەکە لە لایەن رێکخراوی (سیید فاوندەیشن) و بە ھەماھەنگی لەگەڵ (سەنتەری ھەلی کار)ـی زانکۆمان، ئەنجام دەدرێت و ھەشت ھەفتە دەخایەنێت. ئەم خولە بۆ ئەو خوێندکارانەیە کە لە دایک بووی (٢٠٠٤) بەرەو سەرەوەن.
هەر ئەمڕۆ لە دەستپێکی خولەکەدا، ڕاگری کۆلێجمان بەڕێز (دکتۆر ئاکۆ ابراھیم فقی) و سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش بەڕێز (دکتۆر حەسەن ھاشم عبداللە) بە ناوی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانەوە بە خێرھاتنی ڕێکخراوی سیید فاوندەیشنیان کرد و ھیوای سەرکەوتنیان بۆ خوێندکارە بە شداربووەکانی خولەکە خواست.
لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆلێج…
ڕێکەوتی (٢٧، ٢٨ و ٢٩/ ١٢ / ٢٠٢٣) بەڕێز دکتۆر (ئاکۆ ابراھیم فقی) ڕاگری کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان/زانکۆی هەڵەبجە، لەگەڵ ھەر یەکە لە بەڕێزان دکتۆر (محمد ملکی) بەرپرسی چالاکییە وەرزشییەکان و دکتۆر (حەبیب سلیمانی) بەرپرسی پەیوەندییە ئەکادیمیەکانی دەرەوەی زانکۆی کوردستان (سنە)،کۆ بوونەوە. بەڕێزیان، لە کۆبوونەوەکەدا، لە ژێر ڕۆشنای ئەو نامەی لە یەک تێگەیشتنەی، کە لە نێوان ھەر دوو زانکۆی ھەڵەبجە و زانکۆی کوردستانی (سنە) ووڵاتی ئێراندا هەبووە، جەخت کرایەوە لەسەر ئەوەی نامەی لێک تێگەشتنەکە بخرێتە بواری جێبەجێکردن. هەروەها، لەسەر چەند چالاکییەکی وەرزشی ڕێکەوتن و بە زووترین کات ئەم ڕێکەوتن نامە، دەکەویتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە لایەن خۆیەوە (دکتۆر ئاکۆ ابراھیم فقی) ڕاگری کۆلێجمان، باسی لە چەند چالاکییەکی وەرزشی بۆ خوێندکاران، مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان کرد کە بڕیارە لە داهاتوودا، لەگەڵ زانکۆی کوردستان (سنە) ئەنجامی بدەن.
لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆلێج….
کردنەوەی کتێبخانەی کۆلێجمان لەلایەن بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ (پڕۆفیسۆر دکتۆرە مهاباد کامیل عبدللە) و (دکتۆر ئاکۆ ابراهیم فقی)، ڕاگری کۆلێجمان و (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سیروان حامد احمد) یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کارگێڕی و دارایی و بەڕێز (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر سورکێو صلاح عبدالکریم) ڕاگری کۆلێجی زانست و بەڕێز (دکتۆر هێرش حمەامین فقی) بەڕێوبەری سەنتەری توێژینەوە و بەڕێز (پڕۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆر حسن هاشم عبدللە) سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش و بڕیاردەری بەش، بەڕێز (مامۆستای یاریدەدەر ڕێنوار جلال عبدالقادر) و مامۆستایان و فەرمانبەرانی کۆلێجمان.
activity test activity test activity test activity test activity test activity test activity testactivity test activity test
simply dummy text of the printing and typesetting industry. Lorem Ipsum has been the industry’s standard dummy text ever since the 1500s, when an unknown printer took a galley of type and scrambled it to make a type specimen book. It has survived not only five centuries, but also the leap into electronic typesetting, remaining essentially unchanged.
simply dummy text of the printing and typesetting industry. Lorem Ipsum has been the industry’s standard dummy text ever since the 1500s, when an unknown printer took a galley of type and scrambled it to make a type specimen book. It has survived not only five centuries, but also the leap into electronic typesetting, remaining essentially unchanged.
It is a long established fact that a reader will be distracted by the readable content of a page when looking at its layout. The point of using Lorem Ipsum is that it has a more-or-less normal distribution of letters, as opposed to using ‘Content here, content here’, making it look like readable English. Many desktop publishing packages and web page editors now use Lorem Ipsum as their default model text, and a search for ‘lorem ipsum’ will uncover many web sites still in their infancy. Various versions have evolved over the years, sometimes by accident, sometimes on purpose (injected humour and the like).