کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشيیەکان ئه‌مرۆ يه‌ك شه‌مه رێكه‌وتى (21/ 4 /2024 ) وۆرک شۆپێکی نێوخۆيى به ناونیشانی (پێوه‌ر و ستاندارده‌كانى ياريگا وه‌رزشييه‌كان و كاريگه‌ريان له‌سه‌ر پێكانه وه‌رزشيه‌كان) ئەنجامدا لە هۆڵی پاڵه‌وانانى كۆلێج بە ئامادەبوونی به‌رێز (د.ئاكۆ ابراهيم فقێ) ڕاگری کۆلێجى پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشيیەکان و ژمارەیەک لە مامۆستایان و خوێندكاران
وۆرک شۆپەکە لەلایەن (م.ى.رێنوار جلال عبدالقادر) وەک ڕێکخەری وۆرک شۆپەکە بەڕێوەچوو و سه‌ره‌تا به‌خێرهاتنى ئاماده بووانى كرد و دواتر ده‌ست كرا به ئه‌نجامدانى ۆرك شۆپه‌كه بۆ هەریەک لە بەڕێزان
يه‌كه‌م / م.هونه‌ر محمد رحيم ، بەناونیشانی (پێوه‌ر و ستاندارده‌كانى ياريگا وه‌رزشييه‌كان)
شێوازى ئه‌ندازيارى دروستكردنى ياريگا ناوخۆيى و نێوده‌وله‌ه‌تيه‌كانى له رووى بيناكارى و ته‌ندروستى و سه‌لامه‌تى و زه‌وى ياريگاو جياوازى دروستكردنى ياريگاكان به پێى جۆرى ياريه وه‌رزشييه جياوازه‌كانه‌وه
دووه‌م / م.ى. هيوا احمد رحيم بەناونیشانی (كاريگه‌رى هۆكاره‌كانى خۆراك, گه‌رما, سه‌رما, به‌رزى, له‌سه‌ر پێكانه وه‌رزشيه‌كان )
هه‌وڵ درا به شێوازێكى زانستى باسى له‌و هۆكاره ژينگه‌يى و خۆراكيانه بكرێت كه له پاڵ پێكهاته و ستاندارده‌كانى شوێنه وه‌رزشيه‌كان ده‌بنه هۆى پێكانه وه‌رزشيه‌كان و گرفت و چاره‌سه‌ره‌كانى, ئه‌م هۆكارانه‌ش به وردى باسيان لێوه كرا
سێيه‌م / م.ى. رێناس عبدالله على بەناونیشانی (ياريگاكان و كاريگه‌ريان له‌سه‌ر پێكانه وه‌رزشييه‌كان )
ياريگاكان كاريگه‌رى راسته‌وخۆ داده‌نێن له‌سه‌ر دوو فاكته‌رى سه‌ره‌كى ئه‌وانيش كاريگه‌رى له‌سه‌ر ئاست و ئه‌نجام. هه‌روه‌ها كاريگه‌رى له‌سه‌ر پێكانه‌كان, كه ئه‌مه‌ى دووه‌م سه‌رجه‌م ياريزانانى ياريه تاكه‌كان و ياريه به كۆمه‌ڵه‌كان ده‌گرێته‌وه, به‌شێكى زۆرى پێكانه وه‌رزشيه‌كان به هۆى خراپى كوالێتى ياريگاكانه‌وه‌يه
دواتر گفتوگۆ و پرسیار و وه‌ڵام له لايه‌ن ئامادەبووانى وۆرک شۆپەکه ئه‌نجامدرا