به‌پێى فه‌رمانى وه‌زارى ژماره (4/9464) له ڕێکەوتی (14/5/2013) كۆ‌لێجى په‌روه‌رده‌ى جەستەیی و زانستە وەرزشیيەکان دامه‌زراوه ، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندی كۆلێج به‌شی په‌روه‌رده‌ی وه‌رزش دامه‌زرا كه سه‌ره‌تا سیسته‌می ساڵانه‌ی خوێندنی په‌یره‌و ده‌كرد . دواتر پاش هاتنی پێواژووی بۆلۆنیا سيسته‌مى خوێندن له‌م كۆ‌لێجه گۆرا و بوو به پێواژوی بۆڵۆنیا كه ماوه‌ى خوێندن تیايدا (4) ساڵی ئەکادیمی و ساڵانه به‌شێوازى سمسته‌ر تاقيكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن . خوێندكار له ڕێگه‌ى ئه‌نجامدانى تاقيكردنه‌وه‌ى لێهاتوويى كارامه‌يى و جه‌سته‌ييه‌وه وه‌رده‌گيرێت و ده‌رچووانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆ‌ريۆ‌س وه‌رده‌گرن له بوارى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشدا.
بەشی پەروەردەی وەرزش یەکێکە لە بەشە زانستیيەکانی کۆلێجی پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشییەکانی زانکۆی هەڵەبجە ، ئامانجی ئەم بەشە پێشەوایەتی وپێشخستنی بوارەکانی فێرکردن وپێشەیی وتوێژینەوەیە بە جۆرێک کە ببێتە ناوەندێک بۆ پرۆگرامی زانستی وچالاکی وەرزشی وخزمەتی پەروەردەی لە بواری پەروەردەی وەرزشدا ، لەگەڵ پێشخستن ونوێ بونەوەی بەردەوام بۆ پێگەیاندنی خوێندکاری زیرەک وبەتوانا بتوانێت شانەبەشانی پێداویستیەکانی سەردەم وگوڕانکاریەکان ناوخۆ و نەتەوەیی وناوچەیی هەنگاو هەڵبگرێت .
پەیامى بەش :
ئامادەکردنی دامەزراوەی زانستی جۆراوجۆر وپسپۆڕ لە بواری پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشیيەکان بۆ بەشداری کردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی وەرزشی قوتابخانە وخوێندنگاکان وتەندروستی کۆمەڵگا ، سەرباری ئامادەکردنی توێژەر لە بواری زانستی پەروەردەی وەرزشی بۆ بەرزکردنەوەی توانای وەرزشی لە سەرجەم ئاستە جیاوازەکاندا .
ئامانجەکانى بەش :
١- ئامادەکردنی مامۆستای بەتوانا لەڕووی جەستەیی وپەروەردەی وکۆمەڵایەتی بۆ وانەی پەروەردەی وەرزش بۆ قۆناغەکانی خوێندنی ئامادەیی ودواناوەندی
٢- دروست کردنی کەسایەتیەکی تەواو بۆ خوێندکار بە جۆرێک کاتێک کە خوێندن تەواو دەکات کەسایەتیەکی بەتوانا وخاوەن زانستێکی بەرز بێت بە پێوەری زانستی باوەرپێکراو بۆ بونیادنانی کەسەیاتی بە توانا لە ڕووی زانستی وڕۆشنبیری ئەخلاقیەوە ، پشت بەست بە پێشخستن ونوێکردنەوەی کرداری فێرکردن ، وەفێرکردنی لایەنی داهێنان لای خوێندکار بە توانای پرۆگرامی پێشکەوتوو کە لەگەڵ پێداویستی کۆمەڵگا بڕوات وببێتە هۆی پێشکەوتن لە ژێر سێبەری تەکنەلۆجیای زانیاری .
٣- کارکردن بۆ پێشخستنی جوڵەی وەرزشی لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا ، بە هاوکاری لایەنە پەیوەندیدارەکان ( وەزارەتی وەرزش ولاوان ولیژنەی ئۆڵۆمپی )
٤- بەشداری کردن لە بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری وکارکردن بۆ ئەوەی وەرزش بکرێت بە یەکێک لە هۆکارەکانی لێک نزیکردنەوەی ڕؤلەکانی میللەت ، وە هەوڵدان بۆ بەکەلتورکردنی وەرزشی لە کۆمەڵگای کوردی‌دا .
٥- بەشداری كردن لە خزمەتی کۆمەلگا لەڕێگای بەڕۆشنبیری کردنی ئەنجامدانی وپیشاندانی لایەنە سوودبەخشەکانی لە تەندروستی گشتیدا ( بڵاوکردنەوەی بەئاگای تەندروستی وئەنجامدانی وەرزش ) بۆ تاک وگەشەکردنی پرۆگرامی پەروەردەی وەرزشی بە جۆرێک پێشکەوتنی کۆمەڵگا بکات .
٦- ئامادەکردنی کەسایەتی زانستی گونجاو بۆ کارکردن لە بواری توێژینەوەی زانستی وڕاهێنانی وەرزشی وگەشەکردنی ئاستی وەرزش لە کوردستاندا ، وە پێگەیاندنی کادری بەتوانا بەمەبەستی ڕاهێنەرایەتی کردن لە بوارە جیاجیەکانی وەرزشدا لە یانە وەرزشیەکان وقوتابخانە وەرزشییەکاندا .
٧- پرشگداركردن وبەتوانا کردنی ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە لە ڕێگای کردنەوەی خولی ڕاهێنان وگەشەکردنی توانای لێهاتووی ئەندامانی دەستەی وانەوتنەوە
٨- هاندانی دەستەی وانەوتنەوە لە بەشەکەماندا لەسەر ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی وداهێنەرانە بەمەبەستی بەشداری کردن لە کۆنگرە زانستییەکان ودیدارە پەیوەندیدارەکان بە بواری وەرزشەوە ، بە ئامانجی چارەسەرکردن وبەخشینی پێشنیاری زانستی بۆ چارەسەرکردنی کێشە پەیوەندیدارەکان بە پەروەردەی جەستەیی وزانستە وەرزشییەکانەوە .
٩- دروستکردنی پەیوەندی زانستی لەگەڵ کۆلێج وبەشە پەروەردەی وەرزشیەکان لەسەر ئاستی ناوخۆیی وهەرێمی ونێودەوڵتی بەئامانجی ئاڵوگۆرکردنی شارەزای وزانست وزانیاری ودەوڵمەندکردنی ڕۆشنبیری پەیوەست بە پەروەردەی جەستەیی وزانستی وەرزشییەوە .
ده‌رچووانى بڕوانامه‌ى به‌كالۆ‌ريۆ‌س وه‌رده‌گرن له بوارى په‌روه‌رده‌ى وه‌رزشدا و داده‌مه‌زرین و كار په‌یدا ده‌كه‌ن به‌م شێوه‌یه:
١- بەشێوه‌ی مامۆ‌ستا له خوێندنگا ئاماده‌ييه‌كان و بنەڕەتەییەکان لە وه‌زاره‌تى په‌روه‌ده
٢- دادەمەزرێن له رۆ‌شنبيرى و لاوان و وه‌زاره‌تی ناوخۆ و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
٣- هەروەها ده‌توانین له هۆڵه وه‌رزشیه‌كان كار بكه‌ن وه‌ك راهێنه‌ری وه‌رزشی
٤- وەك داوه‌ر ده‌توانن داوه‌ری یاریه وه‌رزشیه‌كان بكه‌ن به پێی ئه‌و لێهاتوویه‌ی كه به‌ده‌ستیان هێناوه
هه‌روها له‌م بوارانه‌دا لێهاتوویی به ده‌ست ده‌هێنێت و سوودی ده‌بێت بۆ كۆمه‌ڵگا.
١- فێرکردن: فەراهەمكردنى پرۆگرامى ئەكاديمى تايبەتمەند به خوێندن ژینگەیەکی زانستی زۆر باش وباوەرپێکراو دروست ده‌كات به جۆرێك بتوانن فیرخواز فێری هه‌مه چه‌شنی وه‌رزش و راهێنان بكه‌ن
٢- توێژینەوە: ئه‌نجامدانى توێژینەوەی باڵا لەسەر ئاستی کادری مرۆیی و وەپێداویستی لۆجستی وتەکنەلۆجیای پێشکەوتوو بە جۆرێک توێژەران و خوێندکارانی ده‌توانن توێژینەوەی زانستی لە بوارە جیاوازەکانی زانستی وەرزشی وپەروەردەی جەستەییدا ئه‌نجام بده‌ن وە بتوانن بڵاوی بکەنەوە.
٣- سەرکردایەتی کردن : پێشخستنی توانای سەرکردایەتی کردن بۆ دامەزراوان وخوێندکاران وچاندنی بنەمای خۆفێرکردن وخوێندنەوە وبەدەستهێنانی زانیاری بۆ ئەوەی خاوەن کارامەیی لە بواری پیشەیی پەروەردەی وەرزشدا بتوانێت سەرکردایەتی کردنی کۆمەڵگای وەرزشی بکات بەشێوەیەکی دەست پاکانە وسەرکەوتوانە .
٤- خزمەتکردنی کۆمەڵگا : تێکەڵاوبون وچوونە ناو کۆمەڵگا لە بواری پێشخستنی توانا وتەندروستی تاکەکانی کومەڵگا
سيسته‌مى خوێندن له‌م كۆ‌لێجه پێواژوی بۆڵۆنیایه و ماوه‌ى خوێندن تیايدا (4) ساڵی ئەکادیمی و ساڵانه به‌شێوازى سمسته‌ر تاقيكردنه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن كه بۆ هه‌ر ساڵێكی خوێندن دوو سمسته‌ر ده‌بێت كه بریتین له سمسته‌ری پاییزه و سمسته‌ری به‌هاره.
زمانى خوێندن به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كه زمانی كوردیه.
بو نوسینی توێژینه‌وه یان هه‌ندێك بابه‌ت كه پێویست بێت زمانی عه‌ره‌بی ه ئینگلیزیش به‌كار دێت.
ماوەی خوێندن بریتیە لە ٤ ساڵ خوێندنی ئەکادیمی