ئەمڕۆ ڕێکەوتی ( ١٥/ ٤/ ٢٠٢٤) بە ئامادەبوونی بەڕێز (د.ئاكۆ ابراهيم فقێ) ڕاگری کۆلێج و بەڕێز (پ.ی.د. حسن هاشم عبدالله) سەرۆکی بەشی پەروەردەی وەرزش و مامۆستایان، فەرمانبەران و خوێندکارانی خۆشەویست و میوانانی بەڕێز سیمپۆزیۆمی ناوخۆیی
(swot) بە ناونیشانی شیکردنەوەی استراتیجی
لەسەر ڕەوشی وەرزش لە پارێزگای هەڵەبجە بۆ یاریەکانی (تۆپی پێ ، تۆپی بالە، تۆپی باسکە) له هۆڵی (پاڵه‌وانانی كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زان وه‌رزشییه‌كان) كه له لایه‌ن به‌رێز (م.ى.رێنوار جلال عبدالقادر) وەک ڕێکخەری سیمپۆزیۆمه‌كه بەڕێوەچوو، بۆ هەریەک لە بەڕێزان
م.هونه‌ر محمد رحیم (پسپۆری به‌رێوه‌بردن و رێكخستنی وه‌رزشی)
م.ی جێگیر عبدالقادر (سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئۆلۆمپی كوردستان -هه‌ڵه‌بجه)
خبیب محمد فایق (راهێنه‌ری تۆپی باله)
نوێنه‌ر ئەنوەر (راهێنه‌ری تۆپی باسكه)
بهاالدین بكر (یاریزانی تۆپی پێ)
نیاز نجم ا‌لدین (رۆژنامه نوسی وه‌رزشی)
سه‌ره‌تا به‌رێز (م.هونه‌ر محمد رحیم) پێناسه ووردی له‌سه‌ر شیکردنەوەی استراتیجی (swot) لەسەر ڕەوشی وەرزش روون كرده‌وه و دواتر سەرجەم پانێڵیستە بەڕێزەکان هۆکارەکانی دواکەوتوی و چەق بەستووی وەرزشی پارێزگایان خستەڕوو لە ئەنجامدا تیشک خرایە سەر کێشە و گیروگرفتەکان هەوڵی چارەسەرکردن وەرزشی پارێزگا خرایە ڕوو بەڕێوەبەری سیمپۆزیۆم یاداشتی کۆتایی پێشکەش بەڕاگری کۆلێج كرد وا بڕیارە یاداشت و کۆنوسی کۆتایی بنوسرێت و پێشکەش بە ڕاگەیاندن و لایەنی پەیوەندیدار بکرێت. لە کۆتاییدا بە گفتوگۆ و پرسیاری ئامادەبووان سیمپۆزیۆمه‌كه کۆتایی هات و بەڕێزان ڕاگری کۆلێج و سەرۆک بەش سوپاسنامه‌ی پێشكه‌ش به پانڵیسته‌كانی سیمپۆزیۆمیان کرد