ڕۆژی چوارشەممە ٢٤/١/٢٠٢٤ لە هۆڵی کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی هەڵەبجە، مەڕاسیمی ڕێزلێنان لە بەشداربووانی پڕۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان ئەنجامدرا، كه چه‌ند مامۆستاێكی كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان تێدا به‌شدار بوون به بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه له گۆڤاره به‌ناوبانگه‌كان. لەسەرەتای مەڕاسیمەکەدا (پڕۆفیسۆر د. مەهاباد کامیل عەبدوڵا) سەرۆکی زانکۆی هەڵەبجە وتەیەکی پێشکەشکرد، و سوپاسی توێژەرانی کرد لە پای بەشداریکردنی چالاکانەیان لە توێژینەوەکاندا و چالاکترین بەشە زانستییەکانی ناو پڕۆژەی دووەمی ئۆفیسی ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکان خەڵاتکران، کە زۆرترین ستافیان بەشدارییان لە پڕۆژەکەدا کردبوو و زۆرترین خاڵیان بە پێی مەرجەکانی پڕۆژەکە کۆکردبویه‌وه و كۆلێجی په‌روه‌رده‌ی جه‌سته‌یی و زانسته وه‌رزشیه‌كان به‌م ریزبه‌ندیه‌ی لای خوارەوه و به‌شدار بوون و توێژینەوەکانیان کاریگەری ڕاستەوخۆی هەبوو لەسەر بەرەوپێشبردنی ئاستی زانکۆ لە ڕیزبەندییە نێودەوڵەتییەکاندا.
م.ی.هيوا احمد رحیم به چوار توێژینه‌وه
م.ی.دارا لطیف سیف ا‌لدین به دوو توێژینه‌وه
م.ده‌شنێ انور كریم به دوو توێژینه‌وه
م.ی.سه‌یوان سیروان محمد به دوو توێژینه‌وه
پ.ی.حسن هاشم عبدالله به یه‌ك توێژینه‌وه
م.صلاح محمود عمر به یه‌ك توێژینه‌وه
م.به‌ڵێن قادر حمه‌صالح به یه‌ك توێژینه‌وه