مامۆستایەکی کۆلێجمان وەک سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری یانەیەکی وەرزشی لە وڵاتی سعودیە بەشداری پاڵەوانیەتیەکی نێودەوڵەتی دەکات
مامۆستای کۆلێجمان بەڕێز (بەڵێن قادر حمەصاڵح)، سەرپەرشتیار و ڕاهێنەری یانەی وەرزشی تۆپی سەرمێزی دەربەندیخانە، کە وەک تاکە یانەی هەرێمی کوردستان و نوێنەری یانەکانی عێراق بەشداری لە پاڵەوانییەتی یانەکانی ڕۆژئاوای ئاسیادا کردوە
شایەنی باسە پاڵەوانیەتییەکە بە بەشداری (١٣) یانەی وەرزشی و لە ٣/٢٩ تـــــاوەکو ٢٠٢٤/٤/٢ لە شاری جەدەی وڵاتی سعودیە بەڕێوە دەچێت
هیوای سەرکەوتن بۆ مامۆستای کۆلێجمان و تیمەکەی دەخوازین