مامۆستایەکی کۆلێج لە تاقیکردنەوەی ناوبژیوانی سەرکەوتنی بەدەستهێنا

Pess - UoH
January 18, 2024
Fb Img 1705730628648 Edit 40673912987022

مامۆستایەکی کولێجی پەروەردەی جەستەی و زانستە وەرزشییەکان، لە تاقیکردنەوەی ناوبژیوانی بۆ خولی نایابی کوردستان سەرکەوتنی بەدەست هێنا.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/١/١٦)، مامۆستای کۆلێجمان بەڕێز (هەرێم عبدالقادر)، توانی لە تاقیکردنەوەی تێستی (کۆپەر)دا، سەرکەووتن بەدەست بهێنێت وەک یەکێک لە ناوبژیوانانی تۆپی پێی خولی نایابی هەرێمی کوردستان.

پیرۆزبایی لە بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاتریان بۆ دەخوازین.

لیژنەی ڕاگەیاندنی کۆلێج….

chevron-down