یه‌کەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی وەرزشی لە نیوان زانکۆی کوردستان (سنە-ئێران) و زانکۆی ھەڵەبجە، بەرێوە چوو

Pess - UoH
February 25, 2024
Photo 2024 02 28 18 00 28

بە مەبەستی زیاتر پەرەپێدان بە لایەنی زانستی و نێوەدەوڵەتی کردنی زانکۆی هەڵەبجە و پەتەو کردنی پەیوەندیە نێودەولەتیەکان، لە شاری سنەی سەر بە پارێزگای کوردستانی ئێران یەکەمین، یەکەمین فێستیڤاڵی وەرزشی لە نێوان هەردوو زانکۆی هەڵەبجە و زانکۆی کوردستانی شاری سنە لە رێکەوتی (٢٠-٢٠٢٤/٢/٢٤) لە زانکۆی کوردستان بەرێوەچوو. کە تێدا چەندین چالاکی وەرزشی وەک یاریەکانی فوتساڵ، تۆپی بالە، تێنسی سەرمێز، بتمینتۆن ئەنجامدرا. لەو یاریانەدا خوێندکاران و مامۆستایانی هەردوو زانکۆ بەشدار بوون.  و لە کۆتایی فیستیڤاڵەکە ڕاگری کۆلێج خەڵاتی ڕێزلێنانی زانکۆی هەڵەبجەی پێشکەش بە سەرۆکی زانکۆی کوردستان و یاردیدەرەکانی کرد

chevron-down